به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی دڵشاد goole chrome
نێردراوە لەلایەن dilschad لە December 15 2011 21:19:35

چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی گوگل كرۆمەوە

بۆ ئەوانەی كە گوگل كرۆم وەك دینەمۆی دۆزەرەوەی سایتەكان بەكار دێنن، بۆیان دەركەوتووە كە ئەم خزمەتگوزارییەی گوگل بە بەراورد بە سایتە دۆزەرەوەكانی دیكە هەم بەكارهێنانی ئاسانترە و هەم گەلێك تایبەتمەندی تێدایە كە لە سایتە دۆزەرەوەكانی دیكە دا نین. ئەوانەی كە شارەزای گوگل كرۆم نین ڕەنگە نەزانن چ تایبەتمەندییەكی گرنگی تێدایە، لێرەدا ئاماژە بە چەند خزمەتگوزارییەكی ئەم دینەمۆیە دەكەین.
ئێوە گەلێك جاران حەز دەكەن هیچ شوێن پێیەكتان لەسەر ئینتەرنێت نەمێنێت، واتە هیچ كەسێك نەزانێت كە ئێوە چ سایتێكتان كردۆتەوە، یان لە چ خزمەتگوزارییەكی ئیمێل سوود وەردەگرن، یان چ گرتەیەكی ڤیدیۆیی یان پرۆگرامێكتان دابەزاندووە. بە داگرتنی دوگمەكانی Ctrl+Shift+N لاپەڕەیەكی نوێ دەكرێتەوە ئیدی لەو لاپەڕەیەدا هەر سایتێك كە بكەنەوە یان هەرچی بكەن شوێن پێتان لەسەر ئینتەرنێت بەجێ نامێنێ، واتە هیچ كەسێك نازانێت ئێوە چتان كردۆتەوە.
بە داگرتنی دوگمەكانی Ctrl+J پەنجەرەی داونلۆد دەكرێتەوە، Ctrl+H پێرستی سایتەكان كە پێشتر كراونەتەوە دەكرێتەوە. Ctrl+D خەزنكردنی لاپەڕەیەك. Ctrl+f كردنەوە و داخستنی پەنجەرەی بەدواداگەڕان. Ctrl+w داخستنی تەبی كراوە، Ctrl+ + گەورەكردنی لاپەڕە، Ctrl+0 گەڕاندەوەی لاپەڕەكە وەكو پێشوو. گەلێك خزمەتگوزاری تر لە پرۆگرامی گوگل كرۆم دا هەیە كە لەكاتی پێویستدا ئاماژەیان پێدەكەین.